پۆرتۆی پورتوگالی میوانداری به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی ده‌كات
ئاماده‌كردن و نوسینی – ئاكۆ بیبانی
یارییه‌كی به‌هێز و پڕ له ڕكابه‌ری له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له جه‌وله‌ی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت كاتێك یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالی میوانداری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی كه‌ته‌لۆنی ده‌كات ، به گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ئاست و ئه‌نجامه‌كانی پێشووی هه‌ردوو یانه ده‌بینین یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له خولی یانه‌كانی ئیسپانیا پله‌ی دووه‌می گرتوه ، له‌یه‌كه‌م یاری ده‌سپێكی چامپیۆنزلیگیش به پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه به‌لجیكیه‌كه نوسیه‌وه ، هه‌رچی یانه‌ی پۆرتۆیه له خولی یانه‌كانی پرتوگال پێگه‌ی سێیه‌می داگیركردوه ، به‌هه‌مان شێوه‌ی به‌رشه له یه‌كه‌م یاری چامپیۆنزلیگ بردنه‌وه‌ی تۆماركرد و هه‌ردوو یانه‌ش هه‌ر یه‌كه‌و خاوه‌ن سێ خاڵن.
چاڤی هێرنادێزی ئیسپانی و راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه چاوی له‌وه‌یه له ڕێگای یانه‌ی پۆرتۆوه پارێزگاری له ئاست به‌رزی یاریزانه‌كانی بكات له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و سود له یاریگا و هانده‌ران وه‌ربگرێت ، بۆ ئه‌و یارییه چاڤی گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له پێكهاته‌كه‌ی ئه‌نجام نادات به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لیڤاندۆفیسكی و لامین یامال و جواو فیلێكس سه‌ركردایه‌تی هێڵی هێرشبردنی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بكه‌ن ، له‌به‌رامبه‌ردا سێرجیۆ كۆنسیكاو راهێنه‌ری یانه‌ی پۆرتۆی پرتوگالی تیشكی خسته سه‌ر قورسی یاریه‌كه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌رامبه‌ر به ئێمه ئازار ده‌چێژێت و ڕووبه‌روی ئاڵنگاری و قورسییه‌كی زۆر ده‌بنه‌وه ، ئێمه به باشی شاره‌زای شێوازی یاریكردنی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ین ، هه‌موو رێگاكانیان له‌سه‌ر داده‌خه‌ین و بردنه‌وه تۆمارده‌كه‌ین ، ئه‌وان له حاڵه‌تی هێرشبه‌ریدا زۆر ترسناكن له چه‌قه‌وه به خێرایی هێرش ده‌به‌ن، به‌ڵام به شێوازێكی به‌رگری قوڵ ڕووبه‌رویان ده‌بینه‌وه ، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه به‌رگریكاری به ئه‌زمونی یانه‌كه پیپی ناتوانێت به‌شداری بكات ئه‌ویش به‌هۆی پێكانه‌وه .
زمانی ژماره‌كان پێمان ده‌لێن له مێژوی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه 8 جار پێكه‌وه یارییان كردوه ، به‌رشه‌لۆنه له 5 یاریدا سه‌ركه‌وتنی تۆماركردوه ، یانه پرتوگالییه‌كه‌ش له سێ یاریدا به‌سه‌ركه‌وتن شادبوه .
ئه‌و یارییه‌ش یاری ژماره 100 چاڤی هێرنادێزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ، كه له 63 یاریدا تامی بردنه‌وه‌ی كردوه‌و 19 جار كه‌وتۆته داوی شكسته‌وه ، له 17 یاریشدا یه‌كسانبووه .
به‌رشه‌لۆنه 194 گۆڵی كردوه‌و شه‌ش گۆڵ دووره له‌وه‌ی كه‌تیبه‌كه‌ی چاڤی له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان ژماره‌كه بگه‌یه‌نێت به 200 گۆڵ ، له‌به‌رامبه‌ریشدا 97 گۆڵی له‌سه‌ر تۆماركراوه .
جۆلیس كۆندی 49 یاری به درێسی به‌رشه‌لۆنه‌وه ئه‌نجام داوه‌و له ئاماده‌بوونی له‌و یارییه‌دا یاری ژماره 50 بۆ یانه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP