ئەیمەن حسێن گەڕایەوە ڕیزەكانی یانەی قوە جەویە
هێرشبەری عیراقی ئەیمەن حسێن گەڕایەوە ریزەكانی یانەی قوە جەویە، لە مێركاتۆی ئەم هاوینەدا ئەیمەن حسێنی گۆڵكار پەیوەندی كرد بە ریزەكانی یانەی رەجا ریازی مەغریبی، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم نەیتوانی بوونی خۆی لەگەڵ ئەو یانە مەغریبیە بسەلمێنێت و لە لایەن ئیدارەی تیپەكەیەوە بۆندەكەی هەڵوەشێندرایەوە.
لە دوای ئەو هەنگاوەش ئیدارەی یانەی قوە جەویەی عیراقی هەوڵەكانی دەستپێكرد بۆ گواستنەوەی ئەیمەنی هێرشبەر.
سەرەنجام شەوی رابردووی یانەی قوە جەویەی عیراقی لەسەر پێگەی رەسمی خۆی بڵاوی كردەوە كە هەڵۆكەی هەڵبژاردەی عیراق گەڕایەوە ریزەكانی، ئەویش وەك ئاماژەیەك بۆ ئیمزاكرنی بۆند لەگەڵ ئەیمەن حسێن و رایگەیاندوە.
كە بۆ ركابەریەكانی وەرزی نوێی خولی یانە پیشەگەرەكانی عیراق، ئەیمەن حسێن سەركردایەتی هێڵی پێشەوەی تیپەكەی دەكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP