بەرە بەیانی ئەمڕۆ دایك و باوكی لویس دیاز ڕفێندران

وەرزش
15:46 - 2023-10-29

لایەنە پەیوەندیدارەكانی وڵاتی كۆڵۆمبیا بڵاویانكردۆتەوە، كەوا دایك و باوكی لویس دیازی یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان و یانەی لیڤەرپووڵ لە باكوری وڵاتەكەیان رفێندراون، روداوەكەش بەرە بەیانی ئەمرۆ لە شاری بارانكاس رویداوە و لە لایەن چەند چەكدارێكەوە كارەكە ئەنجامدراوە، پۆلیسی وڵاتی كۆڵۆمبیاش لە راگەیەندكراوێكدا ئاماژەیان پێ كردوە: لە ئێستادا لێكۆڵینەوەكانیان سەبارەت بە كەیسەكە دەستپێكردوە و توانیویانە دایكی لویس دیاز ئازاد بكەن و لە هەوڵدان باوكیشی بە سەلامەتی رزگار بكەن، هەروەها یانەی لیڤەرپووڵ لە بەیاننامەیەكەدا دڵتەنگی خۆیان بەو روداوە دەربڕیوە و هیوا خوازن بە بێ زیان كۆتایی بە بابەتەكە بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP