عه‌ین ئه‌سه‌د جارێكی دیكه‌ به‌ فڕۆكه‌ی بێ‌ فڕۆكه‌وان به‌ئامانجگیرا

عێراق
09:47 - 2023-10-31

جارێكی دیكه‌ به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێ‌ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌وه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی (عه‌ین ئه‌سه‌د)ی سوپای ئه‌مریكا له‌ خۆرئاوای عێراق. 
 
ئه‌مرۆِ سێشه‌ممه‌ 31ی تشرینی یه‌كه‌م 2023 له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا (مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له‌ عێراق) ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه‌:" به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بنكه‌ی سه‌ربازیی (عه‌ین ئه‌سه‌د)ی سوپای ئه‌مریكایان له‌ خۆرئاوای عێراق به‌ئامانج گرتووه‌و ئامانجه‌كانشیان راسته‌وخۆ پێكاوه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا دوێنێ‌ دووشەممە 30 تشرینی یه‌كه‌م، "مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی" موشه‌كبارانكردنی هه‌مان بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكایان راگه‌یاندبوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP