جود بێلینگهام بووە باشترین یاریزانی لاوی جیهان

وەرزش
14:03 - 2023-10-31


ناوەند كاری بە توانا جوود بێلینگهام یاریزانی هەلبژاردەی ئینگلتەراو یانەی قەلای شاهانە , یاریزانەكە تەمەنی 20 ساڵەو خاوەنی بە هرەیەكی ناوازەیە, ئەستێرەكە لە بروسیا دۆرتمۆندەوە بە گرێبەستێكی زەبەلاح پەیوەندی كرد بە یانە ی شاهانەوە, لەسەرەتای پەیوەندی كردنی بەو یانەشەوە هەر زوو جێگای خۆی لە دڵی هاندەرانی قەڵای سپی كردۆتەوە, ئاستی یاریزانەكەش بۆتە باس و خواستی ڕۆژنامەكان, بێلی لەو كاتەوەی پەیوەندی كردوە بە یانەی مەدریدەوە تاوەكو ئێستا خاوەنی 10 گۆڵە لە خولی ئیسپانی و لە پلەی یەكەمی گۆلكارانی خولەكەیە,  3  گۆڵی دیكە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاتۆماركردوە, بەو هۆیەشەوە یاریزانەكە پاڵیوراوی سەرەكی بوو لە بەدەست هێنانی خەڵاتی باشترین یاریزانی لاودا,كە لە لایەن فرانس فوتبۆڵی فەڕەنسیەوە ئاهەنگەكە سازدراو تیاییدا چەندین یاریزان و ڕۆژنامە نوسی وەرزشی ئامادەی مەراسیمەكە بوون,كەتیاییدا بێلینگهام براوەی خەڵاتەكە بوو ئەم دەسكەوتەش بە دەسكەوتێكی گرنگی ژیانی وەرزشوانە تەمەن 20 ساڵەَكە دادەنرێ كە هاوشانی ئەستێرە گەورەكانی تۆپی پێ بەشدار بێت لە مەراسیم و بۆنە گەورەكاندا,داهاتویەكی گەش چاوەڕوانی یاریزانەكە دەكات لە ئەگەری بەردوامی ئاست و ئەنجامەكانی كە ئێستا لە گەڵ یانەكەی پێ شكەشی دەكات. 
 






+















 
هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانیە، بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی نۆژەنكردنەوەی هۆڵەكە دەستیپێكرد، پاش مانگێك لە كارەكانی هۆڵەكە ئامادەیە، بە نوێترین شێوازی سەردەمیانە و مۆدێرنانە كارەكانی ئەنجام دراون، هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی، بە ماڵی وەرزشكاران ناسراوە و بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی (ی ن ك) و ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی مەراسیمی كردنەوەی هۆڵەكە ئەنجامدرا.
لێدوان 
هۆڵی شەهید سیروان تاڵەبانی، بە شێوازێكی مۆدێرن و ناوازە نۆژەنكراوەتەوە، بە جۆرێك 163 كورسی لە خۆدەگرێت و سیستەمی دەنگ و داتا شۆی بۆ دانراوە، بەدەر لە وەرزشكارانیش هونەرمەندان و رۆشنبیرانیش دەتوانن چالاكی خۆیانی تیدا ئەنجام.
لێدوان
(ی ن ك) هەمیشە و بەردەوام گرنگی بە وەرزش داوە، دەسێكی باڵای هەبوە لە هاوكاریكردنی تیپ و یانە و یەكێتیە وەرزشیەكان، پاڵپشتی مادی و مەعنەویان بوە، هەر بۆیە وەرزشكاران نازناوی حزبی وەرزشكارانیان پێی بەخشیوە، یەكێتی بە گرنگیەوە لەو توێژە دەڕوانێت و بەڵێنی هاوكاری بەردەوامی پێداون.    

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP