راشفرد لە یانە شەوانەكان یادی 26 ساڵەی تەمەنی كردەوە

وەرزش
13:39 - 2023-11-04

ئیریک تێن هاگ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دووپاتیکردەوە، بڕیارەکەی مارکوس ڕاشفۆرد، بۆ ئەوەی بچێتە یانەیەکی شەوانە، دوای ئەو شکستەی هەفتەی ڕابردوو لە دێربی مانچستەردا تووشی بوو، جێگەی قبوڵکردن نيه.


ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە، هێرشبەرەکەی یانەی مانچستەر یونایتد و ئینگلتەرا ئەمڕۆ یەکشەممە لە یانەیەکی شەوانە لە شاری مانچستەر كاته كانى بەسەر بردووە و یادی بیست و شەش ساڵەی لەدایک بوونی خۆی کردووەتەوە.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە لە لێدوانەکانیدا کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، وتی: "قسەم لەگەڵیدا کردووە سەبارەت بەم بابەتە. ئەمە قبوڵ ناکرێت. داوای لێبوردن دەکات و ئەوە تەنها شتێکە. بۆ ئێمە، ئەوە پرسێکی ناوخۆییە."

تێن هاگ لە کۆتاییدا وتی: ڕاشفۆرد زۆر بە تامەزرۆییەوە شتەکان ڕاست دەکاتەوە، لە یاری فولهام لەگەڵ ئێمەیە، هەڵەی کرد بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە بۆ هەڵبژاردن گونجاو نییە، من هەموو ڕۆژێک لە مەشق و ڕاهێنانەکاندا دەیبینم، دەزانم ئەو چی دەکات."

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP