ڕیاڵ مەدرید ئەمشەو یاری هەیە

وەرزش
16:35 - 2023-11-05

ڕكابەرییەكانی هەفتەی دوانزەی خولی یانەكانی ئیسپانیا درێژەی دەبێت و ئەمشەو  سەعات 11 بەكاتی هەرێمی كوردستان ، یانەی ڕیاڵ مەدریدی دووەمی ریزبەندی هەوڵدەدات پلەی یەكەمی ریزبەندی لالیگا لە یانەی جیرۆنا وەربگرێتەوە كاتێك بە شێوەی كاتی لەسەر عەرشی خولەكەكە دانیشتوە ، یانەی ڕیاڵ مەدرید پاڵپشت بە یاریگاو هاندەران میوانداری یانەی رایۆ فایكانۆ دەكات ، بۆ ئەوە دیدارەش كەتیپەكەی ئەنچیلۆتی ئامادەن و دەیانەوێ بەسەركردایەتی پیلینگهام بردنەوەیەكی نوێ بەدەسبهێنن و سێ خاڵی دیكە یكەنە هەگبەكەیانەوە ، هەرچی یانەی فایكانۆیە دەیەوێت زیاتر خۆی نزیك بكاتەوە لە پلەیكانی پێشەوەی ریزبەندی كەلە ئێستادا لە پلەی هەشتەم جێگیربوە بە 17 خاڵ .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP