مارسیۆ: بیر لەوازهێنانی یەكجارەكی دەكەمەوە

وەرزش
16:44 - 2023-11-05

مارسیلۆ داسێلڤای ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل و پێشووی یاغنەی ریاڵ مەدرید ئێستا لە پێكهاتەی سەرەكی یانەی فلۆمینێنیسی بەڕازیلی دایە و دوێنێ شەو توانی مێژوویەكی گەورە بۆ تیپی دەستپێكی ژیانی وەرزی تۆمار بكات, ئەمەش دواای ئەوەی لەگەڵ یانە بەڕازیلیەكە توانی بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵیكَ لەیانەی بۆكاجۆنیۆرز بباتەوە و ببێتە پاڵەوانی جامی لیپەرتادۆرێس, ئەم نازناوەش خەونێكی لەمێژینەی یانەی فلۆمینێنیسیە, لەو بارەیەوە مارسیلۆی ئەستێرەی بەڕازیلی بەچاوی پڕ گریانەوە لێدوانێكی تایبەتی لەبارەی پاڵەوانیەتیەكەوە خستەڕوو و وتی: یانەی ریاڵ مەدرید دەزانێت كە ئەم نازناوە بۆمن گرنگترینە لەبەر ئەوەی فلۆمینێنیسی یانەی بەدیهێنەری تواناكانی منە و دەستپێكی ژیانی وەرزشیم لێرەدابووە, هەرچەندە خۆشەویستیەكی بێشوومارم بۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ماوە, بەڵام پێم وابێ بەدەستهاتنی 28 نازناوی گەورە لەسەر ئاستی یانەكان كارێكی ئاسان نیە و مێژوویەكی تایبەتە, هەربۆیە دڵخۆشم كە یەكێكم لەو یاریزانانەی لەدوای وازهێنانیان لەجیهانی تۆپی پێ مێژوویەكی لەبیرنەكراو دەنووسنەوە, هەرچەندە بیر لەوەدەكەمەوە لەماوەی داهاتوودا وازهێنانی یەكجارەكی لەجیهانی تۆپی پێ ڕابگەیەنم.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP