دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا نهێنییه‌كی بۆردومكانه‌كانی ئێرانی بۆسه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق، دوای بۆردومانكردنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهندیس جێگری ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبی تیرۆركردنیان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت:" ئێرانییەكان پێشئەوەی هێرش بكەنە سەرمان ئاگاداریان كردینه‌وه"
دۆناڵد ترامپ, سەرۆكی پێشوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا له میانی كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: ئێرانییەكان پەیوەندییان پێوەكردین و ورده‌كاری پلانی هێرشه‌كه‌یان پێراگه‌یاندین و وتیان هیچ چارێكمان نیە, دەبێت هێرش بكەینە سەرتان, بۆ پاراستنی شكۆی خۆمان"
ترمپ وتی:"من لەمە تێگەیشتم, ئێمە هێرشمان كردبووە سەریان بۆ (كوشتنی قاسم سلێمانی), پێویستە ئەوانیش شتێك بكەن".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردكه :" ئێرانییه‌كان وتوویانه (18) موشەك دەهاوژن بۆ بنكەیەكی دیاركراوئه‌مریكا, بەڵام نیگەران مەبن, موشەكەكان ناگاتە بنكەكانتان"
ده‌شلێت :" له‌و شه‌وه‌دا ئه‌و تاكە كەس بووه كە نەشڵەژاوه، لەبەرئەوەی زانیوییه‌تی چی ڕودەدات"
ترمپ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه:" پێنج له‌و موشەكانه‌ی ئێرانیەكانیان ئاراسته‌ی بنكه‌كانیان كرد له عێراق لە ئاسمان تەقینه‌وە, ئەوانی دیكه‌ش كەوتنە دەرەوەی بنكەكەكان"
به وته‌ی تره‌مپ :"تائێستا ئەم چیرۆكەی نەگێڕاوەتەوە, بەڵام ئەمە پێناسەی دەستەواژەی رێزە بۆ نەتەوەكەیان و وڵاتەكەیان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP