رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی ئاستی لە داكشاندایە و هاندەرانی دڵتەنگ كردوە

وەرزش
17:49 - 2023-11-08

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی یاریزانی پۆڵەندی و گۆڵكاری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی, لە ماوەی ڕابردوودا یاریزانەكە بە شێوەیەكی بەرچاو ئاستی دابەزیوە, لە كۆتا یاریشدا لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا سەركەوتو نەبوو لە تۆماركردنی گۆڵ, نەیتوانی یارمەتی تیپەكەی بدات بۆ بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەكە, یاریزانەكە درێژەی دا بە ئەنجامە خراپەكانی ئەم وەرزەی خولەكانی ئەوروپا, بە پێچەوانەشەوە ژمارەكان باس لەوە دەكەن یاریزانەكە ئاستی جێگیرەو لە كۆی 14 یاریدا بەشداری 10 گۆڵی كردوە بەڵام دەستەی هاندەران یاریزانەكە بە یەك لاكەرەوە دەبینن و پێیان وایە لە یاریەكانی ئەم وەرزەی خولەكاندا یاریزانەكە لە یاریگادا یارمەتی دەری تیمەكەی نەبووە لە یەكلایی كردنەوەی ئەنجامەكان, بۆیە داوایان پێشكەش كردوە كە ناوبراو  یانەكەیان جێبهێڵێت و ڕوو بكاتە یانەیەكی دیكە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP