سوپای ئیسرائیل له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئۆپه‌راسیۆنه زه‌مینیه‌كانی له غه‌ززه ڕاگرتووه، هه‌رچه‌نده هۆكاری راگراتنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازیه‌كه‌یانی نه‌خستۆته‌ڕوو، به‌ڵام پێشتر وته‌بێژی سه‌ربازی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی رێككه‌وتن كراوه بۆ وه‌ستانی جه‌نگ بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك یاخود چه‌ند سه‌عاتێك.
راشیگه‌یاند، جه‌نگی نێوان سوپای ئیسرائیل و باڵی چه‌كداری حه‌ماس راناگیرێت، به‌ڵام رێگه به ئاگربه‌ستی كاتی بۆ كاروباری مرۆیی ده‌ده‌ن.
هاوكات، ئه‌بو عوبه‌یده وته‌بێژی كه‌تائیبی قه‌سام باڵی سه‌ربازی حه‌ماس رایگه‌یاند، ١٣٦ ئۆتۆمبێل و تانكی هێزه‌كانی ئیسرائیلیان تێكشكاندووه، وتیشی ئیسرائیل توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی غه‌ززه‌ی نییه و به‌م زووانه جه‌نگه‌كه ده‌چێته قۆناغێكی دیكه‌وه و به‌ره‌وه ئاڵۆزی زیاتر ده‌روات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP