وەزارەتی تەندروستیی له غەززە، دوایین ئاماری کوژراو و بریندارانی لە غەززە كه بههۆی بۆردومان و تۆپبارانهكانی ئیسرائیلهوه بوونهته قوربانی بڵاوكردهوه.
بهپێی راگهیهندراوی وەزارەتی تەندروستیی له کەرتی غەززە، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە تا ئێستا لە کەرتی غەززە ١١ ھەزار و ٧٨ کەس کوژراون کە چوار ھەزار و ٥٠٦ یان منداڵن، سێ ھەزار و ٢٧ کەسشیان ژنن، ٢٧ ھەزار و ٤٩٠ کەسیش برینداربوون.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، ژمارەی بێسەروشوێنبووان گەیشتووەتە دوو ھەزارو ٧٠٠ کەس کە ھەزار و ٥٠٠ کەسیان منداڵن و تا ئێستا لەژێر داروپەردودا ماونەتەوە.
وەزارەتهكه ئهوهشیخستووهتهڕو، بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە ١٩٨ کادری تیمە تەندروستییەکان کوژراون و ٥٣ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنیش تێکشکاون و ١٣٥ دامەزراوەی تەندروستیش بە ئامانج گیراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP