سه‌ركرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌دا له‌سعودیه جه‌ختیان له پشتیوانیكردنی فه‌له‌ستین كرده‌وه و داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی هێرشه‌كانی ئیسرائیلیان كرد.
د. له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق له وتارێكدا له لوتكه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی رایگه‌یاند، پێویسته هێرشه‌كانی ئیسرائیل رابوه‌ستن و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار بكه‌ن بۆ راگرتنی ئه‌و هێرشانه، راشیگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین هاوكاریی مرۆیی به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك بگات به غه‌ززه .
وتیشی، ئیسرائیل له هێرشه‌كانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ده‌كاته ئامانج و كۆمه‌ڵكوژیی ده‌كات.
لای خۆیه‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه رایگه‌یاند، جیهان له به‌رده‌م كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆییدایه كه ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تیایدا شكستی هێناوه، داواش ده‌كه‌ن له كه‌مترین ماوه‌دا هێرشه‌كانی ئیسرائیل رابگیرێت.
هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی وتاری خۆیان پێشكه‌ش كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP