ڕووداوێکی دڵھەژێن لەیاریگاکانی وڵاتی ئەلبانیا ڕوویدا

وەرزش
16:59 - 2023-11-12

ھەمیشە دەڵێن دوور نیە پیرە پیاوێک لەسەر گۆڕی لاوێک دانیشتبێ ' یاخود ئەستەم نیە لە ھەڵاتی گەنجیدا مەرگ قڕێنەمان بگرێت و بەرەو خاک ڕاپێچمان بکات ' لەم ڕۆژانەی دواییدا ڕووداوێکی دڵھەژێن لەیاریگاکانی وڵاتی ئەلبانیا ڕوویدا لە یاری نێوان ھەردوو یانەی دوامینا کیڤ و ئێف کەی پارتیزانی , سەرەتای ڕکابەریەکە ھەموو شتێک ئاسایی بوو تا کات خۆی سەپاندە سەر میلژمێری 23 دەقیقە و خێرا سنوری تەمەن ڕافایل دوامینی گانی خستە سەر زەویەکە و بە تیشکێکی خێرای جەڵتەی دڵ چۆکی پێدادا و لەتەمەنی 28 ساڵیدا ژینئاوایی کرد.. ڕافایل یاریزانێکی ئاسایی نەبوو .  بەھۆی ئەوەی نەخۆشی دڵ ھاوڕێی تێکڕای زیندەگای بوو , بەو دۆخەشەوە ھێشتان لەلوتکەی ئاستیدابوو , بەجۆرێک لەماوەی ئەمساڵدا چارەکۆتا غانیەکە لەماوەی 28 یاریدا 20 گۆڵی تۆمارکردووە , بەڵام کێ دەیزانی دوانێنا لەچی بارودۆخێکدا بوو , وەک سالێنتێری دکتۆری غانی باسی لێکرد و وتی : ڕافایل خۆشەویستیەکی بێڕادەی بۆ تۆپی پێ ھەبوو , من و چەند دکتۆرێکی بەڕیتانی دەمانزانی چارەنووسی ناوبراو بەم دۆخە نەخۆشیەوە گرێنتی نیە, ھەربۆیە چەندجارێک داوامان لێکرد چیتر لەیاریگاکاندا یاری نەکاتەوە بەڵام بێ سوود بوو , ھەرچەندە لەساڵی 2017 وە کاتێک یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی ویستی ڕافایل بگوازێتەوە و لەپشکینەکان نەخۆشیەکەی دەرکەوت خێرا یەکێتی تۆپی پێی جیھان یاری نێودەوڵەتی لێ قەدەغەکرد, بەڵام ھیچ سنورێک نەیتوانی خۆی بخزێنێتە پێش ویستەکانی دۆمێنای کۆچکردۆوە , ئەم مەرگە تاسێنەر و لەناکاوەی  دۆمێنای غانی بووە شکستێکی گەورەی دەروونی و جارێکیدی دونیا دیوێکی دڵھەژێنی نیشانی دانیشتوانی دا و پێی گوتن مەغرور مەبن لەناوەڕاستی گەنجیشدا بێت , لەلوتکەی تواناشدا بێت ڕۆژێک ھەردادێت درەنگ بێت یاخود زوو بەبایەکی خەنجەر ئاسای مەرگ, تەمەن و لاوی دەخزێتە قوڕاو و ناخی زەویەوە ..

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP