دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان كه‌لار ـ ده‌ربه‌ندیخان له روداوێكی هاتوچۆدا 4 كه‌س گیانیان له‌دەستدا.
جاسم محەمەد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، دوانیوه‌ڕی ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌م 2023 به‌هۆی پێكدادانی 2 ئۆتۆمبێل، یه‌كێكیان له جۆری نیسان ئه‌ڵتیماو ئه‌وی دیكه‌یان بارهه‌ڵگر، لەسەر رێگای کەلار – دەربەندیخان له نزیك گوندی پێبازو 4 كەس گیانیان لەدەستدا كه سه‌رجه‌میان بەڕگەز عەرەبن و خەڵكی پارێزگای دیالەن."
بەڕێوەبەری هاتووچۆی دەربەندیخان وتی: سه‌رجه‌م ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی دادی سلێمانی گوازراونه‌ته‌وه، تیمه‌كانی هاتوچۆش له شوێنی روداوه‌كه لێكۆڵینه‌وه و هێڵكاریان ده‌ستپێكردوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP