رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، له رێگه‌ی نێوه‌ندگیری ئه‌مریكاوه، ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس گه‌یشتون به رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی له باره‌ی ئازادكردنی بارمته‌كان و راگه‌یاندنی ئاگر به‌ست، به‌ڵام كۆشكی سپی ئه‌و زانیارییانه ره‌تده‌كاته‌وه.
باسیله‌وه‌شكردووه: رێككه‌وتنه‌كه له شه‌ش په‌ڕه پێكهاتووه و ده‌بێت حه‌ماس له كۆی ٢٤٠ بارمته، ٥٠ بارمته یان زیاتر به‌شێوه‌ی گروپ گروپ ئازاد بكات كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بن له به‌رامبه‌ریشدا ده‌بێت ئیسرائیل بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت.
هه‌ر به پێی ئه‌و رۆژنامه‌یه، رێككه‌وتنه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكی دیكه ئه‌نجامده‌رێت، به‌ڵام كۆشكی سپی رایگه‌یاند: ئیسرائیل و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هێشتا نه‌گه‌یشتون به رێككه‌وتنی راگرتنی شه‌ڕ به شێوه‌یه‌كی كاتی.
هاوكات: بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: هیچكات ئاماده‌نین ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن و شه‌ڕ بوه‌ستێنین تا ئه‌وكاته‌ی سه‌رجه‌م بارمته‌كان ئازاد ده‌كرێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP