راكان جبوری پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، به‌فه‌رمانێكی كارگێڕیی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شاره‌وانیی گه‌رە‌كه نوێیه‌كان) له‌كه‌ركوك ده‌كاته‌وه و فه‌رمانبه‌رێكی توركمان به‌ناوی (توركیش عیزه‌دین) كه ئێستا كاندیدی به‌ره‌ی توركمانییه ده‌كاته به‌ڕێوه‌به‌ری.
جبوری له‌فه‌رمانه‌كه‌یدا ئاماژه به نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كان ده‌كات كه په‌نگین رێكانی وه‌زیری نیشته‌جێبوون و ئاوه‌دانكردنه‌وه واژۆی له‌سه‌ر كردووه.
پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك له‌فه‌رمانه‌كه‌یدا نهۆمی یه‌كه‌می باڵه‌خانه‌ی شاره‌وانیی كه‌ركوكی ده‌ستنیشانكردووه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه نوێیه‌كه‌ی شاره‌وانیی كه‌ركوك و داوایكردووه به‌شه‌كانی (راژه، یاسایی، رێكخستنی شار و ژمێریاری)ی تێدا بكرێته‌وه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌شاره‌وانی كه‌ركوك، گه‌رە‌كه نوێیه‌كانی شاره‌كه كه (په‌نجاعه‌لی، كوردستان، شۆراو، ده‌روازه و بارودخانه و چه‌ند گه‌رە‌كێكی عه‌ره‌بنشین)یش ده‌گرێته‌وه ده‌كه‌ونه سنوری به‌رپرسیارێتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شاره‌وانییه نوێكه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP