چه‌مچه‌ماڵ .. خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ به‌ڵێنی سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێزو ئیراده‌مانه‌ ده‌ده‌ن

کوردستان
17:02 - 2023-11-23

مسته‌فا چاڵاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ی.ن.ك و مه‌لا شێخه‌ سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ، پێشوازیان له‌به‌شێك له‌خانه‌نشیانی پێشمه‌رگه‌ كرد.

مسته‌فا چاڵاوی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی له‌وته‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ شایه‌نی خزمه‌تی زیاترن و، پێویسته‌ گوێ له‌داواكاریه‌كانیان بگیرێت.

دواتر خانه‌نشینانی پێشمه‌رگه‌ ڕایانگه‌یاند: پشتیوانی ی.ن.ك ده‌كه‌ین و، به‌ڵێن دووپاتده‌كه‌ینه‌وه‌ درێژه‌پێده‌ری ڕێبازه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌بین، هه‌روه‌ها به‌ده‌نگه‌كانیشمان له‌ڕۆژی ده‌نگدان سندوقه‌كان سه‌وزپۆش ده‌كه‌ین و، خوێنی شه‌هیدان ئاسوده‌ ده‌كه‌ین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP