سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئاشكرایكرد، لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا لە ئوردن، یه‌كێك له دیارترین کەسایه‌تی داواکراو لەلایەن دادگاوه بە تۆمەتی دزینی بانکی رافیدەین و بڕێكی زۆری مووچەی پۆلیس ده‌ستگیركرا.
ئه‌مڕۆ 25ی تشرینی دووه‌می 2023 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت به میدیای عێراقی راگەیاندووه:" له ئۆپراسیۆنێكدا هێزێكی ئەمنی عێراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئوردنی توانیویانه تۆمەتبار، (عەبد صالح عەسافی)، کە تۆمەتباره به بە دزینی لقی رومادی بانکی رافیدەین و گەنجینەی پارێزگای ئەنبارو مووچەی کارمەندانی پۆلیس، لە ساڵی 2014 کاتی کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌یه‌كی فراوانی شاره‌كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه "
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژەی بۆئەوەشکردووه: "(عه‌سافی) یەکێکە لە دیارترین ئه‌و كه‌سانه‌ی له ساڵی 2014 بانگەشەی هەڵبژاردنی بۆ سەرۆکی لەکارلادراوی په‌رله‌مانی عێراق (محەممەد حەلبوسی) لە دەرەوەی وڵات كردووه، هەروەها یەکێکە له كه‌سه نزیکەكانی فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی ئەنبار، لیوا (هادی ڕەزیج کەسار) كه ناسراوه به سەرپەرشتیاری کڕینی موڵک و زه‌وی و زار بۆ کەسایەتییە حکومییەکان لە ئەنبار".
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه "تۆمه‌تباری ناوبراو، 9 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیبه‌سه‌ر بڕە پارەیەکی زۆردا گرتووه‌و دواتر بۆ ئوردن هەڵاتووە، هه‌روه‌ها به یەکێک لە دیارترین كه‌سانی گه‌نده‌ڵكار ئه‌ژماردەکرێت لە دۆسیەی گەندەڵیدا، ئه‌ویش بەهۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێكی پارەی زۆر زۆر کە به ملیارەها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت"
باسی له‌وه‌شكردووه:" ئه‌و گه‌وره تۆمه‌تباره به پارێزه‌ری سندوقی نهێنییه‌كانی حه‌لبوسی ناسراوه"
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP