كه‌ریم سه‌ید وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق رایگه‌یاند: ناوی زیاتر له دو ملیۆن خوێندكار تۆماركراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 به شێوه‌ی مانگانه بڕێك پاره وه‌ربگرن.
ئاماژه به‌وه‌شكرد: ناوی خوێندكاره‌كان به هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فه‌رمانگه‌ی تۆماری شایسته‌كان تۆماركراوه، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیش له دیاریكردنی خوێندكاره‌كان هاوكار بوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو: پێداچونه‌وه و وردبینی بۆ ناوی خوێندكاره‌كان كراوه و ره‌وانه‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی خوێندكاران بكرێت، پاره‌كه‌ش له رێگه‌ی هه‌ژماری بانكییه‌وه حه‌واڵه‌ی به‌خێوكه‌ری خوێندكاره‌كه ده‌كرێت.
له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 بڕێك پاره به شێوه‌ی مانگانه بۆ ئه‌و خوێندكارانه ته‌رخانكراوه، كه به‌خێوكه‌ره‌كانیان موچه‌ی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن، بڕه پاره‌كه‌ش بۆ قۆناغی سه‌ره‌تایی 30 هه‌زار دیناره، بۆ خوێندكارانی ناوه‌ندی و ئاماده‌ییش 50 هه‌زار دیناره.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP