پۆلیسی وزه به تۆمه‌تی ئاژاوه‌گێڕیی له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی به‌سره، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباری بیانی ده‌سگیركرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌م 2023 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی وزه‌ی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردووه:" بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی وزه لیوای روكن(زافر نه‌زمی جه‌مال)هێزێكی لیوای نۆیه‌می سه‌ربه‌هێزه‌كانیان، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوه كه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی بیانین.
سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ش راگه‌یه‌ندراوه‌كه ده‌ڵێت:" ئه‌و تۆمه‌تبارانه به‌نیازبون به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌منی، بچنه نێو یه‌كێك له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی پارێزگای به‌سره به مه‌به‌ستی تێكدانی سه‌قامگیریی ئاسایش و ئاژاوه‌گێڕیی."
راشیگه‌یاندووه:" تۆمه‌تباران ڕاده‌ستی یه‌كێك له بنكه‌ی پۆلیسی ناوخۆیی پارێزگای به‌سڕه كراون وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ریان."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP