بایرن میونشین هه‌وڵی په‌لكێشكردنی ئاراوخۆ ده‌دات

وەرزش
14:29 - 2023-11-28

ئیداره‌ی یانه‌ی بایرن میونشینی ئه‌ڵمانی زۆر به‌جدی هاتۆته‌ سه‌ر هێڵ و ده‌یه‌وێت به‌رگریكارێكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ په‌لكێشی ریزبی یانه‌كه‌ی بكات كه‌ له‌ ئێستادا یه‌كێكه‌ له‌ چه‌كه‌ به‌هێز و كاریگه‌ره‌كانی چاڤی و یه‌كێكه‌ له‌ باشترین به‌رگریكاره‌كانی جیهان .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له‌ ژماره‌ی ئه‌مرۆیدا هه‌واڵێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ ئیداره‌ی یانه‌ باڤارییه‌كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ چاودێری تواناكانی ( رۆناڵد ئاراوخۆ ) ی ئۆراگوای و به‌رگریكاری باڵی لای راستی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌كات و به‌هه‌ر جۆرێك بێت ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه‌ ئه‌ڵمانیا ، هه‌ر چه‌نده‌ دڵنیایه‌ له‌وه‌ی كه‌ چاڤی به‌ ئاسانی ده‌سته‌به‌رداری تواناكانی ئه‌و به‌رگریكاره‌ نابێت .
نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاراوخۆ یه‌ك ملیار یۆریه‌ .


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP

بەپەلە