وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق راگه‌یاند، ناوی ئه‌و ٥٠ هه‌زار كه‌سه‌ی كه بڕیاربوو به شێوه‌ی گرێبه‌ست دابمه‌زرێنرێن بۆ دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دواده‌كه‌وێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له ملیۆنێك و ٥٠٠ هه‌زار كه‌س ناویان تۆماركرد بۆ دامه‌زراندنی ٥٠ هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی به شێوه‌ی گرێبه‌ست، له ئێستادا جیاكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان به‌رده‌وامه.
ئاماژه‌یه به‌وه‌شكرد، ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت تا دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق و دواتر ناوی وه‌رگیراوه‌كان راده‌گه‌یه‌نن.
روونیشیكرده‌وه، دوورخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن له سیاسه‌ت و نه‌قۆستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كیانه و رێگا به‌و كاره ناده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP