په‌رله‌مان هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێ‌ كۆده‌بێته‌وه‌

عێراق
18:14 - 2023-11-29


به‌ وته‌ی پەرلەمانتارێکی سەر بە هاوپەیمانی فەتح حزبە سوننەکان لیستی کاندیدەکانی سەرۆکی پەرلەمانیان ئامادەکردوەو ئەگەری هەیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتو پەرلەمان دانیشتنێکی تایبەت بۆ دیاریکردنی سەرۆکی نوێ‌ ئه‌نجامبدات.

سالم عەنبەکی ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپەیمانی فەتح بە میدیای عێراقی راگەیاندوه‌:" چوارچێوەی هەماهەنگیی هیچ ناكۆكییه‌كی نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كاندیدانه‌ی هێزه‌ سیاسییه‌ سوننه‌كان پێشكه‌شیان كردووه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان، تەنها تێبینی لەسەر چەند کاندیدێکیان هەیە"

پێشیوایه‌:" له‌ چەند رۆژی داهاتوو لیستی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی نوێی پەرلەمان زیاد یان کەمبکات، چەند جموجۆڵێکیش هەیە بۆ ئەوەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا په‌رله‌مان دانیشتێك بۆ دەنگدان بە سەرۆکی نوێی پەرلەمان ئەنجامبدات، ئەگەر لەو دانیشتنەش دیاریکردنی سەرۆکی پەرلەمان یه‌كلایی نه‌بووه‌وه‌، ئه‌وا دواده‌خرێت بۆ دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان"

 به‌دووریشی نازانێت:" بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان بەم زوانە رێککەوتنی سیاسی بکرێت، ئەگەر ئەوەش نەبێت، ژمارەیەک کاندید ده‌چنه‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌"

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP