كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به به‌شداریی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌ركرده‌كانی جیهان، له شاری دوبه‌ی به‌ڕێوه‌چوو.
ئیمارات سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م گه‌ره‌ی كۆنفرانسه‌كه ده‌كات و پرسه‌كانی تایبه‌ت به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و چۆنیه‌تیی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی لێكه‌وته‌كانی و ڕۆڵی وڵاتان له كه‌مكردنه‌وی مه‌ترسییه‌كانیدا، تاوتوێ ده‌كات.
مه‌به‌ست له كۆنفرانسه‌كه هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانه له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و چۆنییه‌تی ته‌رخانكردنی پاره بۆ پرۆژه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی لافاو، وشكه‌ساڵی، سووتانی دارستانه‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی رووبه‌ری سه‌وزایی له وڵاتان، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی تازه‌گه‌شه‌كردوو.
هه‌ر له كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداربوو و ڕایگه‌یاند: ناكرێت له گرنگی هه‌وڵی یه‌كگرتوو و هه‌ماهه‌نگی جیهانی بۆ پاراستنی هه‌ساره‌كه‌مان كه‌مبكرێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP