وەفدێکی فراکسیۆنی یەکێتی سەردانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوکیان کرد

کوردستان
18:04 - 2023-12-02

وەفدێکی فراکسیۆنی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوکیان کرد و لەلایەن ساڵح حزر ناسڕ فەرماندەی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوکەوە پێشوازیان لێكرا، کە پێکهاتبوون لە هەرێم کەمال ئاغا و سەباح شێخ حبیب وگەیلان قادر و رێباز بیرکۆتی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکیتیی نیشتمانیی کوردستان ئامانج لەسەردانەكەیان تاوتوێكردنی چەند پرسێكی تایبەت بوو بەکێشەی زەوی و زاری جوتیارانی سنوری گوندەکانی داقوق و توپزاوا و هەماهنگی زیاتری نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق  لەو شوێنانەی بۆشای ئەمنی تێدایە.

لە كۆبونەوەكەدا هەردوولا جەختیان كردەوە لەوەی سەرجەم ئەو کێشانەی كە تایبەتن بەزەویە کشتوکاڵیەکان لەرێگەی یاساوە چارەسەربکرێن و ڕێگری لە تیرۆرستانی داعش بكرێت لە ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی و هەماهنگی زیاتر بكرێت لەنیوان هێزەکانی پێشمەرگەو سوپا لەسەرجەم بوارەكان.




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP