لە چوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی بۆ لای چین وتوێژە جیاکانی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بەھاوریەتی وەفدی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا سەردانی ئەمیری قەبیلەی جحیش لە عیراق و جیھان (شێخ ئەحمەد حمود طە) کرد
لەلایەن (شێخ ئەحمەد حمود طه) ئەمیری قەبیلەی جحیش و خزمانی پێشوازی کران ، لەو بەسەرکردنەوەیاندا چاویان کەوت بە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی و پیاوماقوڵانی خزمانی جحیش و (شێخ مزھر العلاوی الجحیشی )کاندیدی ژمارە (٧)ی ھاوپەیمانیی _ یەکێتی خەلکی نەینەوا ، لە وتەکیشیدا ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی جحیشی لە خەبات و قوربانیدان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ھاوکاری خەڵکی دەڤەرەکە بەرزنرخاند.و رایگەیاند ھاوپەیمانیی خەڵکی نەینەوا بەرنامەی جیاوازی ھەیە بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی نەینەوا بەھەموو پێکھاتە و نەتەوە جیاوازەکانی بەشێوەیەك گشت سێکتەرەکانی ژیان دەگرێتەوە .
لای خۆشیانەوە خزمانی جحیش ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی یەکێتیی و ئاراس محەمەد ئاغا کرد، و رایانگەیاند؛ وەک هەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتیی بەحزبی خۆیان دەزانن ، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ھاوپەیمانیی _ یەکێتی خەلکی نەینەوا کاندیدانی دووپاتکردەوە .
ھەمان رۆژ ئاراس محەمەد ئاغا لەبارەگای کۆمیتەی ئازادی عەیاضیە چاوی کەوت بە ژمارەیەك کادر وئەندام ولایانگرانی یەکێتی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵیان ئاراس محەمەد ئاغا تەئکیدی لە گرینگی و بایەخی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا کردەوە و وتیی پێویستە ھەموومان بەجۆش وخرۆشێکی زۆر کاربکەین بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانیەکەمان چونکە تاکە لیستە دەتوانێت مافە رەواکانی دانیشتوانی نەینەوا بەدەستبھێنێت ،
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP