دادگای تاوانەکانی کەرخ، به‌تۆمه‌تی ستایش و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ تیرۆر لە پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، سزای 10 ساڵ زیندانیی بۆ تۆمه‌تبارێك دەرکرد.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لە راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردووه:" تاوانبارەکە دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا داناوە كه چه‌ندین ماڵپەڕو ئەکاونتی ئەلیکترۆنی گرنگی تاقمه تیرۆریستییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردووه كه ستایشی تیرۆرستانی تاقمی داعش كردووه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ بیر‌و باوه‌ڕه تەکفیرییەکانی كردووه”.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه: "دادگا بڕیارەکەی بەپێی بڕگەکانی ماددەی (10)ی یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس و قەوارەو حزب و چالاكییه ره‌گه‌زپه‌رست و تیرۆرستی و ته‌كفیكرییه‌كانی ژمارە 32ی ساڵی 2017 ، ده‌ركردووه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP