لە سەرەتای ساڵی نوێ‌ ریاڵ مەدرید ئۆفەرێك پێشكەش بە كیلیان ئێمباپێ دەكات

وەرزش
16:20 - 2023-12-06

یانەی ریاڵ مەدرید لە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی بۆ گواستنەوەی كیلیان ئێمباپێ بەردەوامە و دەیەوێت لە سەرەتای ساڵی نوێدا بۆندێكی نوێی پێشكەش بكات، پێگەی ترانسفێر ماركێت لە هەواڵێكدا بڵاویكردۆتەوە: لە سەرەتای ساڵی نوێ یانەی ریاڵ كەدرید ئۆفەرێكی نوێ‌ دەخاتە بەردەم كیلیان ئێمباپێ و پێشكەشی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی دەكات، رۆژنامەی ئاسیش بڵاویكردۆتەوە: تا ئێستا یانەی شاهانە هیچ هەنگاوێكی لەو بارەیەوە نەناوە، دەیەوێت بە تەواوەتی لە ئێمباپێی تەمەن 24 ساڵان دڵنیابێتەوە، چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی ریاڵ مەدریدیش ئاشكرایانكردوە، لە ئەگەری ڕازی نەبونی ئاسكە ڕەشەكەی فەرەنسا، ئوا ئەولەویەت بە ئێرلینگ هاڵاند دەدرێت و هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە نەرویجیەكە دەدەن.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP