کۆبونەوەی بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکان لە کەرکوک بەڕێوەچو

کوردستان
20:32 - 2023-12-06


لە درێژەی کۆبونەوە بەرفراوانەکانی بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بە ژمارە (١٤٢) بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و ئامادەبونی تەحسین نامیق لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێکخستنی کۆیەو نوێنەری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، کۆبونەوەی بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکان کە پێکهاتووە لە لێژنەکانی مامۆستایان و خوێندکاران و کارمەندان بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا بە گرنگییەوە باس لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەم جارەی پارێزگای کەرکوک کرا بۆ ناساندنی ناسنامەی کوردستانی بوونی کەرکوک و وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی زەوتکراوی شاری کەرکوکی خۆشەویست.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا بە بایەخەوە ئاماژە بە هەنگاوەکانی ئایندە کرا بۆ سەرخستنی لیستی (۱٤۲)ی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە، بۆ ئەمەش دەستخۆشی ئاراستەی مامۆستایان و کارمەندان و خوێندکاران کرا بۆ هەوڵ و ماندوبونەکانیان بەمەبەستی سەرخستی یەکجارەکی لیستی کوردستانی کەرکوک کە لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP