ئه‌مڕۆ ئامارێكی نوێی قوربانییانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی ژاپۆن بڵاوكرایه‌وه، تا ئێستاش به‌شێكی زۆری قوربانیان بێ سه‌روشوێنن.
به‌پێی ئه‌و داتایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ژاپۆن بڵاویانكردوه‌ته‌وه؛ تا ئێستا به‌هۆی بومه‌له‌رزه به‌هێزه‌كه‌ی یه‌كه‌م ڕۆژی ساڵی نوێوه 92 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 180 كه‌سیش بێسه‌روشوێنن.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، كه سات له‌دوای سات هیوای دۆزینه‌وه‌ی بێسه‌روشوێنبوانی بومه‌له‌رزه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه‌و ژماره‌ی قوربانیانیش زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌و بریندارانیش گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی نه‌دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیش، بۆ ئه‌و بارانه به‌هێزه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه‌و، تا ئێستاش هه‌زاران كارمه‌ندی هێزه‌كانی به‌رگریی ژاپۆن به‌دوای بێسه‌روشوێنبوواندا ده‌گه‌ڕێن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP