ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا له‌پارێزگاكانی چێرنۆڤـتـسی، خمێلـنیتـسكی، چێـركاسـی، ڤینیتــساو كیێڤ، دۆخی هۆشداری ئاسمانییان ڕاگه‌یاندووه، به‌پێی داتاكانی نه‌خشه‌ی هۆشداری ئاسمانی ئه‌لیكترۆنی، هۆشداری له‌هێرشه ئاسمانییه‌كانی ڕوسیا داوه و، خراونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن ڕوسیاوه ژماره‌یه‌ك موشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ڕه‌وانه‌ی ئاسمانی ژماره‌یه‌ك له‌ناوچه‌كانی ئۆكرانیا كراون، به‌شێكیان خراونه‌ته خواره‌وه‌و به‌شێكیشیان باڵه‌خانه‌كان و ژێرخانی سه‌ربازی و ئابووری ئۆكرانیایان كردوه‌ته ئامانج، تاوه‌كو ئێستاش زه‌ره‌رو زیانه‌كان نه‌زانراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP