ماریۆ زاگالۆی ئەفسانەی پێشووی بەڕازیل کۆچی دوایی کرد

وەرزش
16:24 - 2024-01-06

تەمەن چەندە زاڵمی ئەی مەرگ چەند ڕۆحبەری .. وەکوو دڵم دێتە گۆو دەڵێ بریا دوودیدەم وابەستەی دوو شت نەبووبا یەکێکیان پیری و مەرگیش فەنابا.. جارێکی دی ئاسمانی تۆپی پێی بەگشتی و وەرزشی بەڕازیل ئەستێرەیەکی لێکەوتە خوار و بەرەو ناخەڕۆکی زەوی ئاورێ بوو .. ماریۆ زاگالۆی ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیل لەتەمەنی 92 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و ماتەمینی بەخشی بەئاودێرای جیھان و شێوەی بەرجەستەی تۆپی خەفەتبار کرد.. زاگالۆ لەژیانی وەرزشیدا لە ساڵانی پەنجاکان و شەستەکان یاری بۆ یانەکانی فلامینگۆ و بۆتاڤۆگۆ کردووە و لەتێڕای زیندەگای وەرزشیشدا مەشقپێدەری زۆر ھەڵبژاردە و یانە بووە , نێوانێکی خۆشی لەگەڵ جامی جیھانی ھەبووە.. بەوپێیەی کاتێک یاریزانی ھەڵبژاردەی بەڕازیل بوو دووجار نازناوی مۆندیالی بۆ ھەڵبژاردەکەی بردۆتەوە. کاتێکیش  ڕاھێنەر بوو جامی جیھانی بەئامێزی تیپەکەی شادکردەوە..لەکاتی یاریدەدەربوونی ڕاھێنەریشدا بوونی خۆی سەپاند و مۆندیالێکی دیکەی کردە خەزێنەی تیپەکەیەوە.. ماریۆ زاگالۆ خاوەنی ڕێز و ھەیبەت و ھیمەت و تێڕوانینێکی پێزانراوە لەلای بەڕازیلیەکان.. ھەروەک پێلێی کۆچ کردوو لەباسی ماریۆدا دەڵێت.. ئەی شانشینی سامبای زیندوو .. گەر تۆ مێژوو نەبووبای کێ دەیزانی وشەی ئەفسانە واتا چی ؟ .. بەڵام مخابن شەمەندەفەری ژیانی زاگالۆ گەییشتە وێستگەی پێچانەوە و ماڵئاواییەکی ھەمیشەیی لەبەردەری وێستگەکەدا چاوەڕوانی دەکرد و پاش تێپەڕینی 92 ساڵی پڕ ئەزموون بۆ ھەمیشە برینێکی قولی خستە ڕۆحی بەڕازیلیەکانەوە و کانیاوی ژیانی بەرەو کانگای مانەوەی ھەمیشەیی خۆی بەجێھێشت و کۆچی دووایی کرد

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP