ریاڵ مه‌درید ترسی له‌ گاڵته‌ جارییه‌كانی ئیمباپێ هه‌یه‌

وەرزش
14:27 - 2024-02-04

    ریاڵ مه‌درید ترسی له‌ گاڵته‌ جارییه‌كانی ئیمباپێ هه‌یه‌

راپۆرتێكی ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی فه‌ره‌نسی ، نهێنی بێ ده‌نگی ڕیاڵ مه‌درید ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی كیلیان ئیمباپێی فه‌ره‌نسی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكراده‌كات و هۆكاره‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو .
رادیۆی مۆنتی كارلۆی فه‌ره‌نسی باسی له‌وه‌كردوه‌ كه‌ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ترسی له‌ گاڵته‌جارییه‌كان و یارییه‌كانی ئه‌ستێره‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ هه‌یه‌ هه‌ر بۆیه‌ جارێ به‌ بێ ده‌نگی ته‌ماشا ده‌كات و هیچ جوڵه‌یه‌ك ناكات بۆ گواستنه‌وه‌ی ، مۆنتی كارلۆ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌ ، مێره‌نگی چاوه‌ڕوان ده‌كات تاكو كیلیان به‌ شێوه‌یه‌كی ڕه‌سمی یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ جێده‌هێلێت ئه‌وكات گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ده‌كات ، هه‌ر چه‌نده‌ چه‌ند جارێك به‌راسته‌وخۆ یاریزانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ خواستی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو كه‌ ده‌یه‌وێ له‌ ریزه‌كانی قه‌ڵای سپی یاری بكات ، به‌ڵام تاكو ئه‌م ساته‌ بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نه‌دراوه‌ ، له‌ هاوینی داهاتوو بۆنده‌كه‌ی كیلیان كۆتایی دێت و ده‌بێت به‌ یاریزاانێكی ئازاد و هه‌ر یانه‌یه‌كی بوێت درێسی ده‌پۆشێت .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP