ئێرلینگ هاڵاند: هیچ پلانێكم بۆ جێهێشتنی سیتیزن نییە

وەرزش
17:08 - 2024-02-07

لە ماوەكانی رابردوودا، بابەتێكی گەرمی رۆژنامە و پێگە هەواڵیەكان، رۆیشتنی ئێرلینگ هاڵاند بوو لە ریزەكانی یانەی مانچێستەر سیتی، سەرجەم دەنگۆكان باسیان لەوە دەكرد، كە هاڵاندی نەرویژی باسی لەوە كردوە: گەر بتەوێت بگەیت بە سەرجەم نازناوەكان، دەبێت پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانیەوە بكەیت، یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەكە وەڵامی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە و ئاماژەی بەوە كردوە: هیچ پلانێكی بۆ جێهێشتنی سیتیزن نییە و دەیەوێت لەگەڵ یانە ئینگلیزیەكە بەردەوام بێت، تا دەگات بە ئامانجەكانی و نازناوی زیاتر لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەدەست بهێنێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP