مبابێ پێكرا

وەرزش
13:05 - 2024-02-08

مبابێ  پێكرا 
كیلیان مبابێی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان دووچاری پێكان هاتوه‌و ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی لای لویس ئینریكی راهێنه‌ر دروستكردوه‌ .
له‌ یاری نێوان پاریس سانجێرمان و بریست له‌ جامی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی یانه‌ پاریسیه‌كه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك كۆتایی هات ، كیلیان مبابێی فه‌ره‌نسی و هێرشبه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان دووچاری پێكان هاتوه‌ له‌ پاژنه‌ی پێی راستیدا ، له‌و یارییه‌دا كیلیان له‌گه‌ڵ لیلیان دووچاری پێكدادانێكی سه‌خت هات ، به‌و هۆیه‌وه‌ داوه‌ری یارییه‌كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ی به‌كارتی سور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ، دوای یارییه‌كه‌ش لویس ئینریكی راهێنه‌ر بۆ ده‌زگاركانی راگه‌یاندن قسه‌ی كردوه‌ ، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئیرنیكی ووتی :  تاكو ئیستا هیچ دڵناییه‌ك نیه‌ بۆ دۆخی ئاسكه‌ ڕه‌شه‌كه‌ ،نازانم  سروشتی پێكانه‌كه‌ی قورسه‌ یاخود نا به‌ڵام هیوادارم بۆ یاری قۆناغی هه‌شته‌م له‌گه‌ڵمان بێت له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی دواین راپۆرتی تیمی پزیشكی ده‌كه‌ین .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP