تۆنی كرۆس له ژێر فشاردایه
تۆنی كرۆسی ئه‌ڵمانی و ئه‌ندازیاری هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی له ژێر فشاری گه‌وره‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی له بڕیاری وازهێنانی یه‌كجاری له تۆپی پێ په‌شیمان بكرێته‌وه ، تۆنی بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مێره‌نگی له مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ كۆتایی پێ دێت ، تاكو ئێستاش سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی نوێ نه‌كاته‌وه‌و وازهێنانی یه‌كجاری له تۆپی پێ رابگه‌یه‌نێت ، پێرجێت باوكی تۆنی كرۆس دیدارێكی له‌گه‌ڵ مۆندۆ دیپۆرتیفۆ ئه‌نجامداوه، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باوكی تۆنی وتویه‌تی دڵنیام كوڕه‌كه‌م له لوتكه‌ی ئاست به‌رزیدا ماڵئاوایی له تۆپی پێ ده‌كات ، هیوادارم دوای كۆتایی وه‌رز، تۆنی پشوویه‌كی باش وه‌ربگرێت دواتر بڕیاری كۆتایی بدات ، هه‌رچه‌نده هه‌موان ده‌یانه‌وێ تۆنی كرۆس له‌یاریگاكان به‌رده‌وام بێت ، ته‌نانه‌ت لێونی كوریشی زۆر ئاسوده‌یه به یاریكردنی باوكی و به‌رده‌وامی له تۆپی پێ .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP