ساموێل وربێرگ وته‌بیژی هه‌رێمیی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خوێنی ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی ئه‌مریكا كه له هێرشه‌كه‌ی ئوردن كوژراون به‌هۆی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران، هه‌روا به ئاسانی كۆتایی نایه‌ت و وه‌ڵامه‌كانیان زۆر قورس و توند ده‌بێت و ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا كردوویانه‌ته سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ی نزیك له ئێران له عێراق، كۆتایی نییه و هێرشی تریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌دا ده‌كه‌ن كه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا .
هاوكات، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكاش (پنتاگۆن) ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر راسته‌وخۆ دوای هێرشه‌كانیان حكومه‌تی عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، په‌یامه‌كه‌شیان بۆ گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران له عێراق و سوریا زۆر روونه و ئه‌گه‌ر هێرشه‌كانیان له دژی ئه‌مریكا رانه‌گرن، زۆر به‌وردی هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر و راسته‌وخۆش سه‌ركرده باڵاكانیان ده‌كرێنه ئامانج.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP