مانچێستەر یونایتد گرنگی بەتواناكانی لاوتارۆ مارتینێز دەدات

وەرزش
08:44 - 2024-02-14

پاش پێشكەشكردنی ئەو ئاست و توانا بێ هاوتایەی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و هەڵبژاردەی ئەرژەنتین پێشكەشی كردووە, لەئێستادا  لاوتارۆ مارتینێزی ئەرژەنتینی بووەتە جێی سەرنجی تیپە گەورەكانی ئەوڕوپا و لەلایەن چەند یانەیەكی ئینگلیزی و ئیسپانیەوە گرنگی پێدەدرێ  , لەنوێترین باس و خواستیشدا یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵیزی لەسەر داوای ئێریك تێن هاگی ڕاهێنەر , لاوتارۆی هێرشبەریان كردۆتە ئامانج و دەیانەوێت بیكەن یاریزانی نوێی یانەی شەیتانەسورەكان , لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەڕیتانی بڵاویكردۆتەوە سەرۆكایەتی مانچێستەری سوور لەسەر داوای ڕاهێنەری یانەكەیان دەستەیەك لە ئەندامانی كارگێڕی یونایتدیان ڕاسپاردووە تاكوو سەردانی ئیتاڵیا بكەن و لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێزی ئەستێرە كۆببنەوە و ڕەزامەندی خودی یاریزانەكە وەربگرن , ئەمەش لەكاتێكدا بۆندی ناوبراو  لەگەڵ یانەی نێراتزۆری دوو وەرزی ماوە و ئیدارەی یانەی ئینتەرمیلان بەنیازن بۆندەكەی نوێ بكەنەوە بەهۆی ئەوەی لاوتارۆ مارتینێز لەم وەرزەدا لەگەڵ شین پۆشانی ئینتەر 22 گۆڵی تۆماركردووە و بە 19 گۆڵ پێشەنگی گۆڵكارانی خولی ئیتاڵی داگیر كردووە



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP