سبه‌ی له خولی پله‌یه‌كی كوردستان چی روو ده‌دات؟
ڕكابه‌رییه‌كانی خولی پله‌یه‌كی یانه‌كانی كوردستان پێ ده‌نێته هه‌فته‌ی دوانزه‌و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا سبه‌ی چه‌ند یارییه‌كی ماراسۆنی ئه‌نجام ده‌درێن ، له شاری كه‌ركوك و له‌یه‌كێك له یارییه‌كاندا ، یانه‌ی شۆرجه له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری یانه‌ی هه‌لۆ ده‌كات ، هه‌ردوو یانه چاویان له‌وه‌یه سێ خاڵی ئه‌و یارییه مسۆگه‌ربكه‌ن ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی خاك گه‌شتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌كات و ده‌بێته میوانی ئه‌و شاره ، له یارییه‌كی پڕ له ململانێدا یانه‌ی رزگاری پێشه‌نگی خوله‌كه ده‌بێته میوانێكی قورسی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه له ئێستادا ئه‌و یانه‌یه جه‌نگی مانه‌وه ده‌كات له خوله‌كه ، هاوكات و له یارییه‌كی دیكه‌دا هه‌ردوو یانه‌ی رواندز و ته‌ناهی به‌ره‌نگاری یه‌كترده‌بنه‌وه .
رۆژی هه‌ینی ته‌واوی یارییه‌كانی دیكه‌ی هه‌فته‌ی 12 ی خولی پله‌یه‌كی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چن .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP