لازیۆ ده‌یه‌وێت گرێ كوێره بكاته‌وه ، سۆسیدادیش سوپراز !
ئاماده‌كردن - ئاكۆ بیبانی
شه‌وی رابردوو ڕكابه‌رییه‌كانی قۆناغی شانزه‌ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ده‌ستیپێكردو ئه‌مشه‌ویش به دوو یاری دیكه كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه دێت .
له وڵاتی فه‌ره‌نسا و له یارییه‌كی به‌هێزدا ، یانه‌ی پاریس سانجێرمان میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ سۆسیدادی ئیسپانی ده‌كات ، ئه‌م یارییه‌ش له مێژوودا وه‌ك یه‌كه‌مین به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و دوو یانه‌یه تۆمارده‌كرێت ، تاكو ئێستا له هیچ خول و پاڵه‌وانێتیه‌ك پێكه‌وه یارییان نه‌كردوه ، پاریس سانجێرمان مێژویه‌كی تاڵ و قورسی هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ئیسپانیا و له شه‌ش وه‌رزی چامیۆنزلیگ و له قۆناغی شانزه پێنج جاریان له‌سه‌ر ده‌ستی ئیسانیه‌كان كراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ڕكابه‌رییه‌كان كه دواین جاریان له‌سه‌ر ده‌ستی ریاڵ مه‌درید بوو له 2021 -2022 ، له‌و یارییه‌دا یانه پاریسییه‌كه توانه‌كانی كیلیان مبابێی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌سود وه‌رگرتن له هێز و خێرایی ئاسكه ڕه‌شه‌كه هه‌وڵده‌دات لێهاتووی هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕیاڵ سوسیداد تێپه‌ڕێنێت ، به‌ر له یارییه‌كه‌ش لویس ئینریكی راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ستایشی تواناكانی یانه ئیسپانیه‌كه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ریاڵ سۆسیداد یه‌كێكه له به‌هێزترین یانه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، ئێمه‌ش له‌و یارییه‌دا پێویسته وه‌ك پاڵه‌وان ده‌ربكه‌وین و بردنه‌وه ده‌سته‌به‌ربكه‌ین ، خاڵی به‌هێزی سۆسیداد
به هێزی و تۆكمه‌ی هێڵی به‌رگریانه ، راهێنه‌ری یانه ئیسپانیه‌كه‌ش ئاماده‌ی یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و جه‌نگه دووپاتكرده‌وه‌و ده‌لێت ئه‌مشه‌و سوپرایز بۆ یانه فه‌ره‌نسیه‌كه دروست ده‌كه‌ین .
یارییه‌كی دیكه كه ڕ ده‌بێت له ململانێ و جه‌نگ و ده‌ستشكانه‌وه‌ی یه‌كتر ، ئه‌ویش رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ردوو یانه‌ی لازیۆی ئییاڵی و بایرن میونشینی ئه‌ڵمانیه له‌سه‌ر یاریگای ئۆلمپیكۆ له رۆمای پایته‌خت ، لازیۆ هه‌وڵده‌دات ئه‌و گرێ كوێره‌یه بكاته‌وه به‌رامبه‌ر به یانه ئه‌ڵمانیه‌كان كه هه‌میشه توشی شكست هاتوه‌و له دواین شه‌ش یاریدا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان له پێنج یاریدا تامی شكستی كردوه ، هه‌رچی یانه‌ی بایرن میونشینه له‌سه‌رجه‌ی ئاڵنگارییه‌كاندا له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیه‌كان چانس به‌ڕویدا پێكه‌نیوه هه‌میشه پارووی ئاسان بوونه له 11 وه‌رزی رابردووی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا و له قۆناغی شانزه‌و له یاری چووندا ، یانه باڤارییه‌كه له هیچ یارییه‌كدا ڕووبه‌رووی شكست نه‌بۆته‌وه ، ته‌نانه‌ت له 7 یاریدا براوه بووه و له 4 یاریشدا یه‌كسانبووه .
له پێنج یاری رابردوویدا به‌رامبه‌ر به یانه ئیتاڵیه‌كان ، بایرن میونشین له‌سه‌رجه‌می براوه بووه اه 12 یاری رابردو به‌رامبه‌ر به یانه ئیتاڵیه‌كان ، بایرن تامی شكستی نه‌كردوه جگه له یارییه‌كه‌ی ئینته‌رمیلان كه‌له‌ساڵی 2011 به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ دووچاری شكست هات .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP