ئه‌مڕۆ شه‌ممه 24-2-2024، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌پرسه‌ی خاتوو (زه‌كیا مه‌لا مسته‌فا) خوشكی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پیرمام ده‌كات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت: "بۆ ئه‌م خه‌مه گه‌وره‌یه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵی خۆمان به جه‌نابتان، بنه‌ماڵه به‌ڕ‌ێزه‌كه‌تان و ئازیزانی خوالێخۆشبوو ده‌گه‌یه‌نین و هاوبه‌شی خه‌متانین و له‌خوای گه‌وره داواكارین ئه‌مه دواناخۆشی و خه‌متان بێت، كۆچكردوو به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بووری به ئێوه و هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP