تۆخێل بایرنی وێران‌كرد
ئاماده‌كردن – هه‌ڵوێست زوهێر
كاتێك ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی بایرن میونشنی وه‌رگرت، زۆرینه پێیان وابوو یانه‌كه به گه‌وره‌ی ده‌مێنێته‌وه و ناوی له لوتكه ده‌بێت، به‌شێك پێیان وابوو، بایرن ده‌توانێت ببێته‌وه به یانه ڕكابه‌ره‌كه، كه شه‌ڕ له‌سه‌ر سه‌رجه‌م نازناوه‌كان بكات، به‌شێكی دیكه به چاره‌سه‌رێكی ئایدیاڵیان ده‌بینی بۆ كێشه هونه‌ریه‌كانی یانه باڤاریه‌كه و ده‌یان وت چی دیكه، له زه‌ویدانی یانه‌كه‌مان كارێكی ئاسان نابێت، به‌ڵام تۆماس تۆخێل له جێی خواست و ره‌زامه‌ندی به‌رپرسانی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه و هانده‌رانی نه‌بوو، رۆژ له دوای رۆژ ئاستی خراپتری پێشكه‌ش ده‌كرد، كه‌س نه‌یده‌زانی پلانی چییه و ئامانجی چییه؟ كێشه‌ی به‌رده‌وامی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی هه‌بوو، نه‌یتوانی ئه‌و خه‌ونه گه‌وره‌یه‌ی هانده‌ران له‌سه‌ر تیپه‌كه‌یان هه‌یان بوو، وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكات، بایرن به جیاوازی 8 خاڵ له پێشه‌نگی بۆندسلیگاوه دوره، كه یانه‌ی بایه‌ر لیڤه‌ركوزنه‌و خاوه‌نی 61 خاڵه، هه‌موو ئه‌م ئه‌نجامه خراپانه‌ش بونه هۆكارێك، تا به‌رپرسانی یانه باڤاریه‌كه له‌گه‌ڵ تۆخێلدا ڕێگای جیابونه‌وه هه‌ڵبژێرن و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا یانه‌كه جێبهێڵێت، گه‌رچی بۆنده‌كه‌ی تا هاوینی 2025ه.
تۆماس تۆخێلی ته‌مه‌ن 50 ساڵان له ماوه‌ی ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ی بایرن میونشن، زۆر به خراپی ده‌ستیپێكرد و زۆر به خراپیش ده‌ركه‌وتوه، له‌و كاته‌وه‌ی تۆخێل بۆته ڕاهێنه‌ری یانه‌كه، له هه‌ر چوار یارییه‌ك، بایرن میونشن دووچاری شكستێك هاتوه، به‌پێی داتا و ئاماره‌كانی بۆندسلیگا، له ماوه‌ی 32 ساڵی ڕابردوودا، هیچ ڕاهێنه‌رێكی بایرن میونشن هێنده‌ی تۆخێلی ته‌مه‌ن 50 ساڵان دووچاری شكستی زۆر و گه‌وره نه‌بۆته‌وه، له كۆی 44 یاریدا له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان، یانه‌كه له‌ژێر ده‌ستی ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌دا، له 28 دیداردا براوه بوه، له 11 روبه‌روبونه‌وه‌دا شكستی هێناوه و له 5 به‌یه‌كگه‌یشتنیشدا یه‌كسان بوه.
له ئێستاشدا به‌شێكی رۆژنامه‌كان و به تایبه‌ت رۆژنامه‌كانی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه‌وا یۆرگن كلۆپ و چابی ئه‌ڵۆنسۆ، ئه‌و دوو ڕاهێنه‌ره‌ن كه ئیداره‌ی یانه‌ی باڤاریه‌كه هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن، تا له وه‌رزی داهاتوودا سه‌ركردایه‌تی پڕۆژه‌ی هونه‌ری یانه‌كه‌یان بكه‌ن، به‌شێكیش له سه‌رچاوه‌كان باس له زه‌ینه‌دین زیدان ده‌كه‌ن، كه‌وا ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP