سەلڤادۆ شیلاسى، ئەستێرەى پێشووى هەڵبژاردەى ئیتاڵیا، بە نەخۆشى شێرپەنجە کۆچى دوایی کرد.

وەرزش
15:32 - 2024-09-18


دواى دوو ساڵ لە بەرەنگار بونەوە و جەنگ لەگەڵ نەخۆشى شێرچەنجەى کۆڵۆن، دوا جار شیلاسى ئەستێرەى مێژووى ئازۆرییەکان، لە تەمەنى 59 ساڵیدا لە نەخۆشخانەى بالێرمۆ، کۆچى دوایی کرد، شیلاسى لەگەڵ هەڵبژاردەى ئیتاڵیا نازناوى توتۆیان لێ بەخشی بوو، لە جامى جیهانى ساڵى 1990، بە تۆمارکردنى 6 گۆل بوو بە گۆڵکارى مۆندیالەکە و خەڵاتى پێڵاوى ئاڵتوونیان پێی بەخشى، وە لە ریزەکانى چەندین یانەى گەورەى ئیتاڵیا، وەک یانەکانى یۆڤێنتۆس و ئینتەر میلان دەرکەوتوە و لە هێڵى هێرشبەرى یاریی دەکرد، لە ژیانى یاریکردنیشیدا لەگەڵ یانەکان، 384 دیدارى ئەنجامداوە و 159 گۆڵیشی تۆمارکردوە.
سەلڤادۆ شیلاسى، خاوەنى سێ منداڵ بوو، هەر یەک لە نازناوەکانى خولى ئەوروپى دوو جار، جامى ئیتاڵیا و گۆڵکارى خولى ژاپۆنى، لەگەڵ ئەو یانانە بردۆتەوە، کە یاریی بۆ کردوون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP