ئاراس محەمەد ئاغا .. یەکێتی پەیوەندیەکی پتەوی لەگەڵ پێکهاتە رەسەنەکاندا هەیە و داکۆکیکاریانە

کوردستان
22:31 - 2024-02-25

 ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند:" یەکێتی پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ پێکهاتەکان هەیە و داکۆکیکاری مافەکانیانە، بەڵام کاتێک بەناوی پێکهاتەکانەوە هاوسەنگی هێز لەپەرلەمان دەگۆڕێت، پێویستە خودی پێکهاتەکان خۆیان ئەوە قبوڵنەکەن، چونکە ئەوەی لەخولەکانی پێشوتردا بەناوی نوێنەری پێکهاتەکانەوە لەپەرلەمان دەبینران پاشکۆی حزبێکی دیاریکراو بوون نەک نوێنەری راستەقینەی پێکهاتەکان".

ئەو ئەندامە سەرکرادیەتیە وتیشی" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق دوو نوێنەر و لەئەنجومەنی پارێزگای نەینەواش دوو ئەندامی هەیە، کە سەرجەمیان لە پێکهاتەکانن، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستانیش یەکێتی کاندیدی لەپێکهاتەکان دەبێت کە نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەکان دەکەن، ئەمەش ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە یەکێتی لەگەڵ پێکهاتە رەسەنەکاندا پەیوەندییەکی پتەوی هەیە و داکۆکیکاریانه.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP