دوای ئه‌وه‌ی له‌یاریه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی شه‌باب, كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی نه‌سڕ گۆڵێكی تۆماركرد و تیپه‌كه‌ی به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆڵ به‌ره‌نگاریه‌كه‌ی برده‌وه, له‌سه‌ره‌تای كێبڕكێكه تاكوو كۆتایی هانده‌رانی یانه‌ی شه‌باب به‌رده‌وام هوتافیان له‌دژی رۆناڵدۆ ده‌كێشا و به‌وتنه‌وه‌ی ناوی لیۆنێل میسی هه‌وڵی توڕه‌كردنی دۆنی پورتوگالیان ده‌دا, به‌و هۆكاره‌ش پاش فیكه‌ی ناوبژیوان و یه‌كلابوونه‌وه‌ی یاریه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌سڕ, كریستیانۆی ئه‌فسانه چه‌ند جوڵه و كردارێكی ناڕه‌وای خسته‌به‌ر ڕووی هانده‌رانی شه‌باب.
ئه‌م ڕووداوه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی فراوانی میدیاكانی لێكه‌وته‌وه و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاراسته‌ی ڕۆناڵدۆ كرا, له‌و كارلێكه‌دا ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی شه‌باب ڕایانگه‌یاند كه سزایی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كه‌ی یانه‌ی نه‌سڕ تۆمار ده‌كه‌ن و له ئه‌گه‌ری سزا نه‌دانی ئه‌فسانه 39 ساڵانه‌كه ئه‌وا یه‌كێتی تۆپی پێی سعوودیه به نایه‌كسان و لایه‌نگیر ناوزه‌ند ده‌كه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP