پاش پێشكه‌شكردنی ئاستێكی باڵا له‌ته‌مه‌نێكی كه‌مدا, ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی بارسێلۆنا هه‌وڵه‌كانی یه‌كلایی كرده‌وه بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی لامین یامالی ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌ن 17 ساڵانی یانه‌كه, له‌و باره‌یه‌وه ئیداره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه كه سه‌رجه‌م ئاكاره‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی یامالیان ته‌واو كردووه و ته‌نها به ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی ماوه, له درێژه‌ی كاره‌كه‌شدا ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردوه: چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنه‌ر داوای له لامینی ئیسپانی كردووه به ئۆفه‌ره‌كه‌ی بلوگرانا ڕه‌زامه‌ند بێـت به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یش موچه‌كه‌ی بۆ به‌رزده‌كرێته‌وه, ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ له‌زاری زاراگۆزا بارتۆلای ڕۆژنامه‌نووسه‌وه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه لامین یامال خولیای مانه‌وه‌ی له بارسێلۆنا زۆره و ده‌یه‌وێت ژیانی سه‌ره‌تای وه‌رزشی له كامپنۆو به‌ڕێبكات و ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دره‌وشاوه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP