سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی دەگەرێتەوە یاریگاكان

وەرزش
15:54 - 2024-02-27

دوای بڕیاری وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ جارێك دیكە سێرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرژەنتینی باسی گەڕانەوەی خۆی دەكات بۆ نێو لاكێشە سەوزەكانی یاریگا
رۆژنامەی  مۆندۆ دیپەرتیڤۆی ئیسپانی باس لەوە دەكات هێرشبەرە كە كە بەهۆی نەخۆشیەوە بەیەك جاری وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێ راگەیاند دوور نیە لە ماوەی داهاتودا بگەرێتەوە نێو یاریگاكان, ئەمەش دوای ئەوەی لە كۆتا پشكنینی پزیشكی كە بۆی ئەنجام دراوە پزیشكەكان باسیان لەوە كردوە كە یاریزانی ناوبراو دەتوانێت بگەرێتەوە بۆ یاریكردن وئەنجامدانی وەرزش هیچ كاریگەریەك لەسەر تەندروستی هێرشبەرەكە دروست ناكات, كوڕە ئەژەنتینیەكە لە مانگی 12 ی ساڵی 2021 بەهۆی نەخۆشیەوەلە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیەوە دوركەوتنەوەی لە یاریگاكان راگەیاند ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا, سەرباری دابڕان بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ئێستادا یاریزانەكە كار بۆ گەڕانەوە دەكات بۆ نێو لاكێشە سەوزەكانی تۆپی پێ.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP