ئەمڕۆ ٢٧ / ٢ / ٢٠٢٤ مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لەسەر راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی رووناکبیرو پەروەردکار و کەسایەتی دیاری شاری سلێمانی مامۆستا جەمال عەبدولیان کرد .
لەدیدارێکدا رۆڵی مامۆستا جەمال عەبدولیان لە خزمەتکردن بە کایەی رووناکبیرو ، کەلتوورو زمان ،پەروەردە بەرزنرخاند کە لەهەموو وێستگەکانی ژیانیدا لەبەرامبەر هەر ئەرکێکدا پێی سپێردرابێت دڵسۆزانەو لێبڕاوانە خزمەتی چاکەی گشتی و هەمووانی کردوە کە هەر ئەوەش وایکرد ببێتە جێ متمانەو خۆشەویست و دۆستی نزیکی سەرۆک مام جەلال و بکرێتە یەکەم پارێزگاری دوای ڕاپەڕینی سلێمانی کە لەوبارودۆخە هەستیارانەشدا توانی سەرکەوتووانە خزمەتی سلێمانی و خەڵکەکەی بکات .
مەکتەبی سکرتارییەت رێزوپێزانینی بێپایانیان بۆ ئەو مێژوویەی مامۆستا جەمال عەبدول دەربڕی کە لەبوارە جیاکاندا خزمەتیکردوەو جێ دەستی دیاروبەچاوە .
لەبەرامبەردا مامۆستا جەمال عەبدول سوپاسی ئەو بەسەرکردنەوە و رێزلێنانەی کرد و جەختیکردەوە هەر کارێک لە خزمەتی گشتی و چاکەی هەمووان بێت بە ئەمانەتەوە رایدەپەڕێنێت و بەئەرکی خۆی زانیوە لەبوارە جیاجیاکاندا خزمەت پێشکەشبکات دوور لەهەر بەرژەوەندییەکی تایبەتی و لە وتەکانیشیدا یادویادەوەرییەکانی سەرۆک مام جەلالیشی بە شکۆوە وەبیرهێنایەوە .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP