ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه: پاش هه‌بوونی ده‌نگۆی جێهێشتنی یانه‌كه له‌لایه‌ن ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئۆره‌گوایی و ئه‌ستێره‌ی باڵی ڕاستی بلوگرانا، دواجار ئیداره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه، هه‌واڵه‌كه‌ی كورتخایه‌ن كرد و هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بۆندی یاریزانه ته‌مه‌ن 25 ساڵانه‌كه‌یان ڕاگه‌یاند.
ڕۆژنامه‌ی ئاس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد: كه چاڤی نایه‌وێت پێگه‌ی ئاراوخۆ چۆڵ بكات و پێی وایه ناوبراو سوودێكی زۆری هه‌یه بۆ پته‌وكردنی پێكهاته‌كه‌ی و داواشی له‌ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌ی كردووه، بۆندی به‌رگریكاره‌كه‌ی تاكوو هاوینی ساڵی 2028 نوێبكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر چیش خودی چاڤی ده‌ست له‌ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی بارسا بكێشێته‌وه ئه‌مه گرنگی به‌رگریكاره‌كه بۆ كه‌ته‌لۆنیه‌كان كه‌متر ناكاته‌وه, ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا ئاراوخۆ تاكوو 2 وه‌رزی دیكه بۆندی له‌گه‌ڵ كوڕانی كامپنۆدا ماوه.
ئاراوخۆی به‌رگریكار ساڵی 2020 ڕوویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا و تاكوو ئێستا 144 یاری ئه‌نجامداوه و خاوه‌نی هه‌شت گۆڵه و ئاستێكی نایاب له‌گه‌ڵ هاوپیشه‌كانی له هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوایی و بارسێلۆنا پێشكه‌ش ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP